وێنەی تۆماری 4200 پارچە زەوی لە گوندی کۆری تەواو کران و ئامادەن

وێنەی تۆماری 4200 پارچە زەوی لە گوندی کۆری تەواو کران و ئامادەن

وێنەی تۆماری 4200 پارچە زەوی لە گوندی کۆری
تەواو کران و ئامادەن

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پاش هەوڵی زۆری کارکردن و بەدواداچوونی ووردی ڕێکارەکانی زەوییەکانی گوندی کۆری،" ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/10/4 خۆشبەختانە وێنەی تۆماری نزیکە (4200) پارچە زەوی لە گوندی کۆری تەواوکراون و ئامادەن، هەروەها تەواوی ڕێکارەکانیش تێیدا جێ بەجێکراون .

جێگەی باسە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوام بەبایەخەوە هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە لە چۆنیەتی بەدواداچوونەکان و کارکردن لە ڕێنمایی و کارەکانی بابەتی قەرەبووی گوندی کۆری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها کاری جدی و هاوبەش کراوە لەسەر تاپۆکردنی زەوەییە کارتەکان و هاوکات چارەسەرکردنی گرفتی ئەو زەوییانە کراون کە تاپۆیان نیە.