هەولێر …. کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و ئۆرگانە حزبییەکان

هەولێر …. کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و ئۆرگانە حزبییەکان

هەولێر ….
کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و ئۆرگانە حزبییەکان

ئەمڕۆ دووشەممە، 28.9.2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و چیا محەممەد هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و ئۆرگانە حزبییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی بەشدار بووانی کۆبوونەوەکە کرا، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزیی بەردەوامیان لە پێناوی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی.

لە بەشی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ڕێنماییەکانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کرایەوە، بە تایبەتی لەبارەی پابەندبوون بە یاسا و ڕێوشوێنە کارپێکراوەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، دابینکردنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوە و بنبڕکردنی ڕۆتین لە پرۆسەی جێبەجێکردنی کارو بارەکانی هاوڵاتیان .

لە کۆبوونەوەکەدا، گرنگی هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتر لەنێوان دامەزراوەکان و یەکە ئیدارییەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان جەختی لێکرایەوە.