سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا کۆبونەوە
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا کۆبونەوە
شەو چوارشه‌ممه 2024/1/17، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز ئالار كاريس، سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه‌يه‌کیان ئه‌نجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی ئیستۆنیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی هاریکاریی هاوبەش و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە کرا، هەروەها دەربارەی پێشهاتەکانی هەولێر بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی گەل و حکومەتی ئیستۆنیا دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا هاریکاریی هەرێمی کوردستانیان کردووە.