بە فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خاوەنى زەوییە سندووقیەکان ڕێگەپێدانیان بۆ دروستکردنى خانوو وەرگرت
بە فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خاوەنى زەوییە سندووقیەکان ڕێگەپێدانیان بۆ دروستکردنى خانوو وەرگرت
ئهمڕۆ پێنجشەممە 2023.11.30، دوا بە دواى فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، پڕۆسەى دابەشکردنى ڕێگەپێدانى زەوییە سندووقیەکان دواى وردبینى و تەواوبوونیان لە سەنتەرى شار و سەرجەم قەزا و ناحییەکان، کە ژمارەیان (200) ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو بوو وەک قۆناغى یەکەم پێشکەش بە خاوەنەکانیان کرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێکى خۆشە هەم بۆ ئێوە و هەمیش بۆ ئێمە، ئەوە دیارى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ ئێوە لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئەو ڕێگەپێدانەى ئەمڕۆ دابەشدەکرێت قۆناغى یەکەمە، لە ڕۆژانى داهاتوودا پڕوسەکە بەردەوامى دەبێت، ئومێد دەکەین هیچ هاوڵاتییەکى کرێنشین لە شارەکەمان نەمێنێ و هەموو کەس ببێتە خاوەنى خانووى خۆى، ئێوەش دەتوانن لەمڕۆوە دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن، پیرۆزتان بێت و خوداى گەورە یارمەتیدەر و پشتیوانتان بێت".
جێگەى باسە، پڕۆسەى تەملیککردن و ڕێگەپێدانى خانوو دروستکردن لەسەر ئەرزى سندووقى ئهو زهویانهى كه له دوو لاوه بەزێدەڕۆیی خانووی تێدا دروستكراوه و پێشتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه، بە بڕیارى سەرۆکى حكومهتی ههرێمى کوردستان وهك كارئاسانی بۆ هاوڵاتییانى کەم دەرامەت و لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون رێگهپێدانی دروستكردنی خانوویان پێدهدرێت کە زۆربهیان دهكهونه شارهوانییهكانی دهوروبهری ههولێر، ئەمڕۆش قۆناغى یەکەمى ئەو پڕۆسەیە لە دیوانى پارێزگا دەستى پێکرد و لەڕۆژانى داهاتوودا پڕۆسەکە بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى رابردوودا داواکارییان پێشکەش کردووە، دواى یەکلایی بوونەوەى مامەڵەکانیان لە وردبینى و بەدواداچوون، بەپێى ئەو مەرجانەى دەستنیشانکراوە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو وەردەگرن و خانووەکانیش لەسەر ناوى خۆیان تاپۆدەکرێت.