به مه‌به‌ستی ئامادەکاری و رێكخستنی كاره‌كانی یاری نێوان یانەی قوه‌ی جه‌وییه و یانەی ئەجمەکی ئۆزبەکی کە بریارە لە 4-12-2023 لە یاریگەی نێودەولەتی فرەنسۆ هەریری بەرێوە بچێ
به مه‌به‌ستی ئامادەکاری و رێكخستنی كاره‌كانی یاری نێوان یانەی قوه‌ی جه‌وییه و یانەی ئەجمەکی ئۆزبەکی کە بریارە لە 4-12-2023 لە یاریگەی نێودەولەتی فرەنسۆ هەریری بەرێوە بچێ، کۆبوونەوەی ئەمنی بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندارەکان لە دیوانی پارێزگا بەرێوەچوو …
مه‌به‌ستی سەرەکی کۆبوونەوەکە رەخساندنی کەشێکی گونجاو وكارئاسانی کردن بوو بۆ بەرێوەچوونی یاریەکە .
ئەم یاریە له قۆناغی یه‌كه‌می خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا به‌ڕێوه ده‌چێت.کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ بەسەرپەرشتی عه‌قید خه‌سره‌و خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخۆ به‌رپرسی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری بەرێوەبەری گشتی وەرزش و هه‌ردوو یانه و لیژنه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی سازکرا ..