پارێزگارى ههولێر، پێشوازى له كونسولى گشتيى قهتهڕ كرد
پارێزگارى ههولێر، پێشوازى له كونسولى گشتيى قهتهڕ كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.12.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى له حسێن عهلى ساڵح ئهلفهزاله، کونسولى گشتيى قهتهڕ له ههرێمى كوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕای جەخت کردنەوە لە بەرە و پێشبردنی پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانیەکانی نێوان وڵاتى قەتەڕ و هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان، بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیى هەموو ئاسانکاریەکى نیشاندا بۆ سەرکەوتنى کارەکانیان و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواست. هەروەها ڕۆلی مانگى سوور و حكومهتى قەتەڕى له هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى ههرێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر لە ماوەى ڕابردوودا له كاره مرۆییهكان و پرۆژه خزمهتگوزارییهكان بەرز نرخاند.
پارێزگارى هەولێر، دووپاتیکردەوە لە چوارچێوەى کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتى ڕاستەوخۆى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، گرنگیەکى زۆرى داوە بە بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتان، بەتایبەتى لە کەرتى کشتوکاڵ و هەناردەکردنى بەروبوومى خۆماڵى بۆ وڵاتانى دەوروبەر، لەم ڕووەشەوە پەیوەندییەکانى هەرێم لەگەڵ وڵاتان بەرە و پێشچوونى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە.
لەلایەن خۆیەوە کونسڵى قەتەڕ، سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ هەموو ئەوپاڵپشتى و هاوکارییەى پێشکەشیان کردووە و ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا.