پارێزگاری هەولێر: وه‌ك رۆژنامه‌وان و چاڵاكوانێكی داكۆكیكار له مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كان رێزی له مسته‌ر كورد نا
پارێزگاری هەولێر: وه‌ك رۆژنامه‌وان و چاڵاكوانێكی داكۆكیكار له مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كان رێزی له مسته‌ر كورد نا
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 5_12_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌به‌رامبه‌ر كار‌و چاڵاكییه به‌رده‌وامه‌كانی له بواری رۆژنامه‌نووسی و هه‌روه‌ها وه‌ك چاڵاكوانێكی داكۆكیكار له مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات" كه‌ڤاڵی سوپاس و پێزانیینی پێشكەش بە مستەر كورد كرد" هاوكات ناوبراو نوێنەری كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانییه لە ئەمریكاو كەنەدا له‌و بوارەشدا رەحیم. رەشیدی خزمەتێكی بەرچاوی بە دۆزی ره‌وای كوردستان كردووه" سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش مستەر كورد ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆی بۆ خزمەتی پرۆسەی گەشەی پێوەندییەكانی هەولێر- واشنگتن و سەرخستنی پرۆسەی دەستەخوشكی نێوان هەولێرو- ناشڤیل و كرانەوەی لقی پزیشكی نەشتەرگەرانی ئەمریكی لە شاری قەڵاو منارە پێشكه‌شكردووه.
پارێزگاری هەولێر له میانی دیداره‌كه‌دا وێرای رێز‌و سوپاس" ناوبراوی به تاكێكی ئه‌كتیڤ و چاك و دڵسۆز و لێزان بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی وهسفكردو هیوای سه‌رفرازی بۆ خواست .