پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پێشانگایەکى شێوەکارى بۆ هونەرمەند "نامق عەلی قادر" کردەوە.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پێشانگاکە، کە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.