هه‌ولێر … ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

هه‌ولێر … ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

هه‌ولێر …
ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7_ 12_2023 به‌ ئاماده‌بوونی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێرو عه‌قید خه‌سرۆ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له‌ پارێزگای هه‌ولێرو بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێرو نوێنەری ئەنجومەنی باڵای خانمان
پێشوازیکرا لە رێکخراوی مەسەلە لەگەل چەند نوێنەرێک لەو ئافرەت و پیاوانەی کە لەگەل ئەو رێکخراوە بەشداری چالاکی رێکخراوی ناوبراو دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دژی توندوتیژی.
لە وتەکەیدا قایمقامی هەولێر جەختی لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامی پاڵپشتکردنی ئافرەتان و بەرەوپێشبردنی بەهرە و تواناکانیان و پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگای کوردی کردەوە….
لەلایەن خۆیەوە نوێنەری ئەنجومەنی باڵای خانمان پەیامی خۆیان پێشکەشکرد لەسەر ئەو ١٦ رۆژ چالاکی سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دواتر بەرپرسی دۆسیەی توندوتیژی لە رێکخراوی ناوبراو وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە چالاکیەکانی رێکخراوی ناوبراو کرد لە بواری داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان….
شایەنی باسە چالاکی 16 ڕۆژی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری هەڵمەتێکی جیهانییە کە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان بەڕێوە دەبرێت. هەموو ساڵێک لە 25 ی تشرینی دووەم (ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان) تا ۱۰ی کانوونی یەکەم (ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ) بەردەوام دەبێت.