دوبـەی... شاندێکی هەرێمی کوردستان بـەشداریان لە کۆنـفرانسی ساڵانەی IBBC یدا کرد
دوبـەی...
شاندێکی هەرێمی کوردستان بـەشداریان لە کۆنـفرانسی ساڵانەی IBBC یدا کرد
پێنجشەممە 2023.12.7، شاندێکی هەێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگـانی و پیشـەسازی ، بـێـگەرد تـاڵەبانی، وەزیری کـشـتـوکاڵ و سەرچاوەکانی ئـاو ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر ، د.محمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگـانی عێراق - بەریتانیا IBBC.
لە کۆنفرانسەکەدا، چەندین پانێڵ سەبارەت بە کەرتی کشتوکاڵ و پەروەرد و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و ئاوەدانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان پێشکەشکران.
لـە گـوتـارێـکـیـدا د.محمەد شوکری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ڕایـگـەیـانـد و گـوتـی ؛ بـە پـێـویـسـتـی دەزانـم لـە جـێـگـەی مـەسـرور بـارزانـی ، سـەرۆکـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـەخـێـرھـاتـنـی یـەکـە بـەیـەکـەی ئـامـادەبـووان بـکـەم ".
سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ئـامـاژەی بـە ژیـنـگـەی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا ڕایـگـەیـانـد : "وەبـەرھــێـنـان بـە گـشـتـی خـاڵـێـکـی وەچـەرخـانـی گـریـنـگ بـوە لـە بـنـیـاتـنـانـی بـنـەمـاو دەمـەزراوەکـانـی ئـابـوری ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، لـە کـابـیـنـەی نـۆیـەمـدا بـە پـشـتـیـوانـی و ڕێـنـمـایـیـە ڕاسـتـەوخـۆکـانـی سـەرۆک وەزیـران مـەسـرور بـارزانـی .،حـکـومـەتـی ھـەرێـم کـاری لـەسـەر ئـەجـنـدایـەکـی فـراوان کـردووە، کـە چـاکـسـازی و چـارەسـەرکـردنـی قـەیـرانـی دارایـی و سـیـاسـی ، لـەلایـەکـی دیـکـەوە کـاری بـۆ بـنـیـاتـنـانـی ئـابـوریـەکـی بـە ھـێـزو ھـەمـەجـۆر کـردووە کـە خـۆی لـە خـۆبـژێـوی دەگـرێـتـەوە.
لـە بـەشـێـکـی دیـکـەی گـوتـارەکـەیـدا د.مـحـەمـەد شـوکـری ئـامـاژەی بـە دیـدگـای دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی کـرد و ڕایـگـەیـانـد کـە دەرفـەتـی زۆر بـاشـی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەمـوو کـەرتـەکـانـدا فـەراھـەم کـراوە و لـەو پـێـنـاوەدا ھـەنـگـاوی گـریـنگ نـراون بـە ئـاراسـتـەی ڕاکـێـشـانـی وەبـەرھـێـنـەری بـیـانـی ئـاراسـتـەکـردنـیـان کـەوەبـەرھــێـنـانـەکـانـیـان بـەرەو ئـەو پـرۆژانـە بـن کـە ژێـرخـانـی ئـابـوری وڵات بـەھـێـز دەکـەن.
جێگەی باسە، کـۆنـفـرانـسـەکـە دوو رۆژ لـە شـاری دوبـەی وڵاتـی ئـیـمـاراتـی یـەکـگـرتـووی عـەرەبـی بـەردەوام دەبـێـت و بـڕیـاریشە سبەی لە گـفـتـوگـۆکـانـی کۆنفرانسەکەدا پـرسـی وزەو ژیـنـگـەو دارایـی گـەنـگـەشـە بـکـرێت.