هه‌ولێر ... خستنه رووی كار‌و چاڵاكییه‌كانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان
هه‌ولێر ...
خستنه رووی كار‌و چاڵاكییه‌كانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 10_12_2023 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یەك له رێكخراوه بیانی و ناوخۆییه‌كان فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر كار‌و چاڵاكییه‌كانی مه‌راسیمێكی رێكخست.
له‌و مه‌راسیمه‌دا فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان به شێوه‌ی داتا‌و ژماره ئه‌و پرۆژەو چاڵاكیانەی خسته روو كه فه‌رمانگه لەهەرێمی کوردستان به دیراسه‌تكردن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو ئه‌نجامی داون و كاریگه‌ری و گۆڕانكاریه‌كان و پێشوازی چین و توێژه‌كان له‌و كار‌و چاڵاكبیانه شرۆڤه كرا.