هەولێر …. کۆتایی هاتنی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان بەرێوەچوو

هەولێر ….  کۆتایی هاتنی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان بەرێوەچوو

هەولێر ….
کۆتایی هاتنی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان بەرێوەچوو

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10_12_2023 لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنەری رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ ، دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، دکتۆرە خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی خانمان و ژماره‌یەك لە کونسول و دبلۆماتکارانی وڵاتانی بیانی کەسایەتی و رێکخراوەکان لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان مەراسیمێک رێکخرا …
ئەم چاڵاکیانە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە رۆژی 10ی کانوونی یەکەم کۆتایی پێدێت کە دەکاتە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ.
لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەتی چالاکیەکانی ساڵانە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و سەنتەر و رێکخراوەکانی ئافرەتان بە چەندین چالاکی بەشداری لە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان دەکەن.
ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو چەندین کارو چاڵاکی و فیمینستی ئەنجامدرا …