هەولێر … پشتیوانیکردنی سیستەمی گەڕانەوەی نیشتیمانی
هەولێر …
پشتیوانیکردنی سیستەمی گەڕانەوەی نیشتیمانی
ئهمرۆ یهكشهممه رێكهوتی 10_12_2023 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، سروە رەسووڵ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، یۆتاکا ئیزاکی بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆیۆتا ، یۆکۆ ڤۆجی مێرا سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ. ناز جلال بەرێوەبەری وەلامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر لەمەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بەسەر ژمارەیەک گەراوە کە لە دەرەوەی ولات گەڕانەوە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی و هاوکاری کۆمپانیای تۆیۆتا راهێنانیان پێ کرابوە بەشداربوون .ئەم دەست پێش خەریە لە میانەی هەولەکانی دامەزراندنی سیستەمی گەڕانەوەی نیشتمانی دێ کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ بیرۆکەی بۆ داڕشتوە سەرەتاش لەشاری هەولێر سیستەمەکە کاراکراوە تێیدا لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان هەروەها رێکخراوو ئاژانسەکان لە خۆ دەگرێت ئەمەش بەمەبەستی تێکەل کردنەوەی گەراوەکان ڵەگەل کۆمەڵگا…
گرنگی ئەم سیستەمە لەوە دایە کە بۆ یەکەمین جارە لە هەولێری پایتەخت کەرتی تایبەت پشتیوانی سیستەمی گەرانەوەی نیشتیمانی دەکات لەو روانگەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی تایبەتی تاراستەی کۆمپانیائ تۆیۆتاو رێکخراوی نێودەولەتی کۆچی کرد. پرۆژەو ئەجیندانی کارەکەیانی لە پێناو پاڵپشتی لە گەڕاوەکان بەبەرزی هەلسەنگاند .