هەولێر … پێشکەشکردنی ئێوارە ئۆبێرای تیتالی
هەولێر …
پێشکەشکردنی ئێوارە ئۆبێرای تیتالی
ئەمشەو دووشەممە رێکەوتی 11- 12 - 2023 بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان و پیاوی ئاینی و مەتران ، قونسڵخانەی ئیتاڵیا لە عنکاوە بە هاوبەشی لەگەل کەنیسەی مار یوسف ئێوارە تەراتیل و ئۆپێرایەکیان رێکخست…
تێدا نمایشه هونهرییه کلاسیکیەكانی (مۆزارت پوكینی، دڤۆراك و سمێتانا) ئهو بهرههمانە بوون كه ئهم گرووپهی ئیتالیا پێشكهشیان کرد.
شایەنی وتنە ئۆپێرا لە وشەیەکی ئیتاڵی وەرگیراوە کە مانای (کاری مۆسیقی) دەدات. ئۆپێرا تێکەڵەیەکە لە مۆسیقا و دراما واتە لە بنەمادا دانراوێکی درامی درێژە، کە بە هەموو بەشەکانی هاوکاری ئامێری مۆسیقی دەوترێت. لە ناوەڕۆکدا جۆرێکی کراوەیە لەسەر گەرم کردن. بە درێژایی نزیکەی پێنج سەدەیە خەڵکی حەزیان لێ کردووە.