هەولێر …. مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی شانازی و باشترینەكانی ساڵ لە دەزگای میدیایی كوردش وۆرلد سینگەرس بەرێوە چوو
هەولێر ….
مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی شانازی و باشترینەكانی ساڵ لە دەزگای میدیایی كوردش وۆرلد سینگەرس بەرێوە چوو
ئهمشەو دووشهممه رێكهوتی 11-12-2023 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو مەتین دلۆڤان بارزانی و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێرو ژمارهیەکی پەرچاو لە کەسایەتی رۆشنبیرو هونەرمەندو شانوکارو میدیاکار مەراسیمی شەشەمین گەڕی دابەشكردنی خەڵاتەكانی شانازی و باشترینەكانی ساڵ لە دەزگای میدیایی كوردش وۆرلد سینگەرس بەرێوەچوو …
لەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر لە وتەی بەخێرهێناندا جەختی کردەوە کەوا رۆڵی دامەزراوە هونەری و رۆشنبیرییەکان فاکتەرێکی کاریگەری گۆرانکاری کۆمەڵایەتی و گەشەسەندی مرۆڤایەتییە، گوتیشی دامەزراوە هونەری و رۆشنبیرییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا تایبەتمەندی خۆیان هەبووەو پانتاییەکی هەمەجۆری فراوانی پێکهێنێاوە، ئەم مەراسیمە گشتیەش لەو چوارچێوەیە سەرچاوە دەگرێ و وەک ساباتێکی داهێنەرانە هەموو بەهرەمەندەکان لە خۆی کۆدەکاتەوەو ئەرکێکی پیرۆزو شایستە بە ئەستۆی خۆی دەگرێ کە ئەویش رێزگرتنە لە ئیبداعی ماندونەناسەیان لەو کارەی تێدا تەمەنیان پێ بەخشیوە…
هەر لەو مەراسیمەدا لە لایەن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک کەسایەتی رۆشنبیری و هونەری و شانۆیی و شاعیر لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خەڵات کران لەوانە:
ئەیام ئەکرەم لە هەولێر
مۆئەیەد تەیب لە دهۆك
گەزیزە لە سلێمانی
تاریق کارێزی لە کەرکوک
جەمال پێدار لە هەلەبجە
حەسەن هەیاس لە گەرمیان……