ساڵیادى دامەزراندنى دەزگاى نێو دەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کاریى مرۆیی
ساڵیادى دامەزراندنى دەزگاى نێو دەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کاریى مرۆیی
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.12، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بەرپرسانى لەشکرى و نوێنەرانی دام و دەزگای حکومی و نا حکومی و حزبی و ڕێکخراوەکان، لە هەولێرى پایتەخت، ڕێورەسمى (5)مین ساڵیادى دامەزراندنى دەزگاى نێو دەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کاریى مرۆیی بەرز ڕاگیرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبای بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى دەزگاکەیان، دەستخۆشى لە خۆبەخشان و سەرۆکى دەزگاکە کرد و تەواوى پاڵپشتى خۆى بۆ دەزگاکە دووپاتکردەوە و هیواى سەرکەوتنى و بەردەوامى لە کارى مرۆیی و خێرخوازى بۆ خواستن.
جێگەى باسە، دەزگا نێو دەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى، دەزگایەكی خۆبەخش و خۆنەویستە، وەک ئەركێكی نیشتیمانی و لە پێناو پاراستنی كلتووری خۆبەخشی و خۆنەویستی پێشمەرگە و هۆشیاركردنەوەی لاوان بۆ كاری خۆ بەخشی و ئاسانکارى بۆ چارەسەری ئەو پێشمەرگانەى كە چارەسەریان لە هەرێمدا نییە کاردەکات و خزمەت پێشکەش بە پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان و نەوەی ئەنفالکراوان دەکات.