حەوتەمین کەرنەڤاڵی ساڵانەی عود لەهەولێر پێشکەش کرا
حەوتەمین کەرنەڤاڵی ساڵانەی عود لەهەولێر پێشکەش کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.12، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکانى هەولێر، پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بەشی میوزیک، حەوتەمین کەرنەڤاڵی ساڵانەی عودى پێشکەشکرد و تێدا چەندین پارچە میوزیکی تایبەت بە عود، بەشێوەی تێکهەڵکێشکردن لەگەڵ دەنگ و شعر و میوزیکی ڕەسەنی کوردی پێشکەش کرا.
جێگەى باسە، ئامانج لەم کەرنەڤاڵە، ئەوەیە ئامێری عود بە زیندوویی بهێڵرێتەوە و ئەو ئامێرە بە چەند شێوەیەك تێكهەڵكێش بكرێت لەگەڵ میلۆدیە كوردییەكان، مەبەست لە پێشکەشکردنى ئەم کەرنەڤاڵەش دەرخستنی توانی گەنجانە لە ڕووی ژەنینی ئامێری عود و گۆرانی وتن.