پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی میری کوەیت کرد
پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی میری کوەیت کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.12.17، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە پرسەی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح، میری كوهیت سەردانی کونسڵخانەی گشتیی وڵاتی کوەیتیان کرد و لەلایەن سەرکونسڵ و ژمارەیەک لە دبلۆماتکارانی کونسڵخانەوە پێشوازیان لێکرا.
پارێزگاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی سەرکونسڵى گشتیى وڵاتى کوەیت کرد و رایگەیاند: "لەدڵەوە خەمبارین، بە ناوی خۆمان و تەواوی هاوڵاتییانی شاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەرجەم گەلی کوەیت دەکەین".
لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى کوەیت بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی پارێزگاری هەولیر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى کرد بۆ بەشدارییکردنیان لە پرسەی میری كوهیت.