پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین کرد
ئەمڕۆ یەکشهممه 2023.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (نیڤاف کیلیچ) سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین و شاندێكى یاوهرى کرد.
لە دیدارەکەدا، تیشك خرایه سهر پهیوهندییهكانى نێوان ههردوولا و تهئكید له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی كرايهوه، دواتر سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین، بەوردی باسی لەو پڕۆژانه کرد کە لە بەردەستیاندایە و بەفەرمى بەڕێز پارێزگارى هەولێرى بانگهێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسی پیشەسازی و خاوەنکاران کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 1ـی ساڵی داهاتوو بە بەشدارى ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی تورکیا و وڵاتان لە شارى مێرسین ئەنجامبدرێت.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین و شاندى یاوهرى و قەبوڵکردنى بانگهێشتى بەڕێزیان ، جەختى لە پەرەپیدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەردولا کردەوە و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر دەرگامان کراوەیە بۆ هەر پرۆژەیەکى بازرگانى، پێشەسازى، ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازییە و بازرگانییە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکارین، خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی کۆمپانیاکانی وڵاتان و کارکردنیان، هەموو ئەو کۆمپانیا و وەبەرهێنهرانی دەیانەوێت لەهەولێرى پایتەخت وەبەرهێنان بکەن، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەشیان بکەین".
لە کۆتاییدا سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین و شاندى یاوهرى، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاری و ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێییان کرا.