پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە یەکەمى سەر ئاستى هەر چوار پارچەى کوردستانى بەرنامەى کیدس فۆیس کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە یەکەمى سەر ئاستى هەر چوار پارچەى کوردستانى بەرنامەى کیدس فۆیس کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.12.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە بەهەرەمەند "ڕامان غەمبار" کرد، كە لە بەرنامەی کوردستان کیدس فۆیس لە سەر ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە بەهرەمەند کرد کە توانیویەتى لە بەرنامەى ناوبرا پلەی یەکەم بەدەستبهێت و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى لە کارى هونەرى بۆ خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارى و پاڵپشتییەکى نیشاندا.