هەولێر … ئۆركێسترای كوردستان تیڤی كۆنسێرتی( موزیك لە دووڕیانی پایيزو زستاندا) سازکرد

هەولێر …  ئۆركێسترای كوردستان تیڤی كۆنسێرتی( موزیك لە دووڕیانی پایيزو زستاندا) سازکرد

هەولێر …

ئۆركێسترای كوردستان تیڤی كۆنسێرتی( موزیك لە دووڕیانی پایيزو زستاندا) سازکرد

ئەمشەو رێکەوتی 20-12-2023 بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و دکتۆر ئاراس خۆشناو بەرپرسی پیشەییەکان لە بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندو رۆشنبیرو کەسایەتیەکان، ئۆركێسترای كوردستان تیڤی كۆنسێرتی ( موزیك لە دووڕیانی پایيزو زستاندا) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە هۆڵی رۆشنبیری سازکرد..
كۆنسێرتەكە بەسەر پەرشتی مایسترۆ ( سـەیـد ئـەحـمـەد روانـدزی)، بەرێوە چوو کە چەندین بڕگەی موزیكی لە خۆ گرتبوو کە جەماوەریان خستە جۆش و خرۆش …