هەولێر … پرۆژەی jobs.krd رەخساندنی هەلیکار بۆ توێژی گەنجان
هەولێر …
پرۆژەی jobs.krd رەخساندنی هەلیکار بۆ توێژی گەنجان
ئەمشەو پێنجشەممە رێکەوتی 21-12-2023 بە ئامادەبوونی چەند وەزیرو پیاوانی کارو ژمارەیەکی بەرچاو لە نێردەی دبلۆماسی و رێکخراوو ئێن جی ئۆکان رێورەسمی دەسپێکی JOBS.KRD کە سەکۆیەکە تایبەت بە پشتگیری گەنجانی کورد بەرێوەچوو …
لەو چالاکیەدا وێرای رەخساندنی زیاتر لە 100 هەلیکار بۆ گەنجان و خاوەن بەهرەو فێرخوازان، هاوکات ئەوە دووپاتکرایەوە کە بە عەقلیەتێکی کراوەوە پالپشتی لەتواناکانی گەنج و لاوان دەکرێ، لەو روانگەوەی ئەوان ئایندەی ئەم هەرێمەن لە رووی خزمەتکردنی زیاتری وڵات و بەشداری پێکردنیان لە سیکتەرە جیاوازەکان و خوڵقاندنی زەمینەی گونجاو بۆیان و ھاوکاری و پالپشتی کردنیان.
تاکید لەسەر ئەوەش کرایەوە لە ئێستادا زەمینەیەک رەخساوە بۆ بەشداربوونی گەنج و لاوان بەگشتی لە سەرکردایەتی کردن و خوودانە بەشداریکردن لە دەسەڵات بە ئەو پەڕی حەماس و جدییەوە هەیە، ئەوەش بۆ خۆی دەرخەری ئەو گرنگی دانەی حکومەتە بەو توێژە کارایەی ناو کۆمەڵگە …