کۆیە.. بە گوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی رێگای چوار گوند

کۆیە.. بە گوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی رێگای چوار گوند

کۆیە..
بە گوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی رێگای چوار گوند

بە گوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و به‌ سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی، دەستدەکرێت بە قیڕکردنی ڕێگای چوار گوند لە سنووری ناحیەی ئاشتی سه‌ر به‌ قەزای کۆیە، کە بریتیە لە قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی (بانەگولان، سورەقەڵا، پێبازۆک، دۆندار) بە درێژایی زیاتر لە چوار کیلۆمەتر.

پڕۆژەکە جگە لە قیڕتاوکردن، بڕین و دروستکردنی ئاوبەری لولەیی (قەنتەرە) و تێکەڵەڕێژکردنی تێدایە و بەتەواوبوونی وێڕای ئەوەی گرفتی ھاتووچۆی سنوورەکە چارەسەر دەکات، رۆڵی زۆریشی دەبێت لە گەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان.