پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)
بەناوى خوداى مەزن و دلۆڤان
به بۆنه‌ى جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایى لە خوشك و برایانى مه‌سیحى لە کوردستان بەگشتیی و هه‌ولێری پایتەخت بەتایبەتی ده‌كه‌ين، ئومێد دەکەین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامى و خۆشگوزه‌رانى هه‌موو لایه‌ك.
لەم بۆنەیەدا، وەک پارێزگاى هەولێر جارێکى تر تەئکید لەوە دەکەینەوە بەگرنگییەوە دەڕوانینە پێگەى مێژوویى برا کریستیانەکانمان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانى و، دڵنیاشیان دەکەینەوە هەولێری پایتەخت وەک چۆن لە ڕابردوودا نموونەی بەرز و دیاری لانکەی پێکەوە ژیانی نێوان نەتەوە و ئاینەکان بووە، هەر بەمجۆرە دەمێنێتەوە و بەهەموو توانایەکمانەوە پاڵپشتى بەرەوپێشبردنى زیاترى برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیین لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان.
دووبارە جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى له‌سه‌ر بێ) لە خوشك و برایانى مه‌سیحى پیرۆزبێت و بەوهیوایەى ئه‌م جه‌ژنه لەگەڵ خانەوادە و دۆست و ئازیزانیان بەخۆشی بەسەرببەن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.12.24