لە عەنکاوە.. ڕێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی "مەسیح" بەڕێوەچوو
لە عەنکاوە..
ڕێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی "مەسیح" بەڕێوەچوو
شەوی یەکشەممە 2023.12.24، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەروەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کەنیسەی ماریوحەننا لە ناوەندی قەزایی عەنکاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر رێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح "سڵاوی خوای لەسەر بێت" بەڕێوەچوو.