هه‌ولێر ... به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر نه‌هجی خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر ئه‌ركی راسته‌قینه‌مانه
هه‌ولێر ...
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر نه‌هجی خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر ئه‌ركی راسته‌قینه‌مانه
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 26_12_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازی له غازی عەلی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى دووى هه‌ولێڕى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و عه‌لی گرده‌سۆری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان كرد، شاندی میوان ستایشی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد له‌و روانگه‌وه‌ی له‌یه‌ك مه‌سافه‌وه مامه‌له له‌گه‌ل هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان ده‌كات و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا زۆرێك له كاروباره‌كانی رایی كردووه . له‌به‌رامبه‌ردا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ست خۆشی بۆ رۆڵ و خزمه‌ته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه و خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌ركه‌كانی زانی و به‌رده‌وامبوونیشی له‌سه‌ر نه‌هجی خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌بێ جیاوازی به ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی وه‌سفكرد.
هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێويسته ياسا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ هه‌مووان سه‌روه‌ر بێت و هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگا‌و مه‌ڵبه‌ندیش به گرنگیه‌وه باسكرا.