پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک وەرزشەوان و ژینگە پارێز کرد و خەڵات و ڕێزلێنانى پێشکەش کردن

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک وەرزشەوان و ژینگە پارێز کرد و خەڵات و ڕێزلێنانى پێشکەش کردن

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک وەرزشەوان و ژینگە پارێز کرد و خەڵات و ڕێزلێنانى پێشکەش کردن

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە یاریزانانى یانەکانى وەرزشى پێشمەرگەى هەولێر، ئەکادى عەنکاوە، بروسک، یانەى هەولێر و ژمارەیەک خۆبەخشى ژینگە پارێزى کرد، کە هەریەک لە یانەى وەرزشى پێشمەرگەى هەولێر لە خولى کوردستان جامى خولەکە و پلەى یەکەمیان بەدەستهێناوە و یانەى ئەکادى عەنکاوە لە تۆپى بالە و یانەى هەولێر بۆ تێنسى سەر زەوى لە سەر ئاستى عێراق پلەى یەکەمیان بەدەستهێناوە و یانەى بروسک لەیارى تایکۆاندۆ لەسەر ئاستى عێراق پلەى دووەمیان بەدەستهێناوە و یانەى تۆپى سەرمێزى هەولێر بۆ تەمەنى خوار 18 ساڵ پلەى یەکەم و سێیەمیان بەدەستێناوە و خۆبەخشانى ژینگەپارێزیش بەرلە دەستپێکى خوێندنى ئەمساڵ خۆبەخشانە دەستیانکردووە بە خاوێنکردنەوەى ژمارەیەک قوتابخانەکانە.

لەدیدارەکەدا، کە هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش و بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى وەرزشى و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و سالار سلێمان، بەپرسى وەرزشى لقى2ى پارتى و ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى و خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە یاریزانان، دەستخۆشى دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەرانى یانەکان کرد کە توانیوایانە لەسەر ئاستى عێراق دەستکەوت و نازناوى گەورە بۆ هەولێر بەدەسبهێنن، هەروەها وەکو پارێزگاى هەولێر تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانە و یاریزانانى دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو ئەنجامەى ئێوە بەدەستانهێناوە وەکو هەولێر و پارێزگا بەهى خۆمانى دەزانین و ئومێد دەکەین هەمیشە ئەنجامى باش بەدەستبهێنن".

هەروەها دەستخۆشى لە خۆبەخشانى ژینگەپارێزى کرد و جەختى لەوەکردەوە ئەوەى لە توانادابێت پشتیوان و هاوکار دەبین و ڕایگەیاند: "ئومێد دەکەین بەو روحیەتەوە بەردەوام بن و نمونەتان زۆر بێت.

پاشان لەلایەن پارێزگار و ئامادەبووانەوە، بڕوانامەى ڕێزلێنان و پاداشتى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە یاریزانان و خۆبەخشانى ژینگە پارێزی کرا.