لە نەخۆشخانەی لەدایک بوون، پارێزگاری هەولێر دیاری بەسەر ئەو منداڵانە دابەشکرد کە لەشەوی سەری ساڵ لە دایکبوون …
لە نەخۆشخانەی لەدایک بوون، پارێزگاری هەولێر دیاری بەسەر ئەو منداڵانە دابەشکرد کە لەشەوی سەری ساڵ لە دایکبوون …
ئەمشەو دووشەممە 2024.1.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نەخۆشخانەی لەدایک بوون و ئافرەتانی بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا کە دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو دکتۆرە شادان بەرێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر وێرای نزای تەمەن درێژی بۆ مندڵانی تازە لە دایکبوو، سوپاسی تیمی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە کرد کە 24 کاتژمێر لە پێناو سەلامەتی دایکان و منداڵان شەونخونی دەکەن..
تاکیدی لەسەر ئەوەش کردەوە کەوا کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی داوەتە کەرتی تەندروستی و بۆ ساڵی تازەش بەرنامەو ئەجیندای تری لە بەردەستدایە بۆ زیاتر پێشخستنی ئەو کەرتە، هەر بەو بۆنەیەوە خەڵاتی تایبەتی بەو منداڵانە بەخشی کە لەسەری سالی نوێ دایکبوون..
لەو بارەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە شەوی سەری ساڵدا ٣٤ منداڵ لە دایکبوون کە ٣٠ منداڵ بە ئاسایی و ٤ منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون…
پرۆسەی لە دایكبوون بەشێوەیەك بۆ هەردوو ڕەگەز بووە و ئێستە كاری پێویست دەكرێت لە نەخۆشخانەكە بۆ دایكەكان و منداڵەكانیان .