بەشکۆوە یادی شەهیدانی کارەساتە تیرۆرستییە خوێناویەکەی بەردەم بارەگای لقی23ی قەرەچووغی پارتی کرایەوە
بەشکۆوە یادی شەهیدانی کارەساتە تیرۆرستییە خوێناویەکەی بەردەم بارەگای لقی23ی قەرەچووغی پارتی کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.5.13، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و ژمارەیەک لە بەرپرس و فەرماندەی پێشمەرگە و فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی یەکی سنوور و ژمارەیەکی تر لە کارگێڕ و ئەندامانی لق و کادیران و بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و بریندارانی ڕووداوەکە، لە هۆڵی شەهیدان لە بارەگەی لقی23، لە ڕێورەسمێکی پڕشکۆدا، یادی (17)ساڵەی کارەساتە تیرۆرستییە خوێناوییەکەی (13ـی ئایاری 2007)ـی بەردەم بارەگای لقی23ی قەرچووغـی پارتی لە مەخموور لە ژێر ناونیشانی "ئەوڕۆژەی قەرەچووغ خوێنی لێ دەچۆڕا" کرایەوە.
جێگەی باسە، لە 2007.5.13، لە هێرشێکی خۆکوژی تیرۆریستیدا بۆ سەر بارەگای لقی 23 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور، جگە لە بارەگای لق هەر یەک لە قائیمقامیەتی قەزای مەخموور و بەرێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و هاتووچۆی مەخمووریشی کردە ئامانج و (37) کەس لە پێشمەرگە و کادرانی پارتی و پۆلیس و کارمەندانی حکومی و هاوڵاتییانی سڤیلی قەزاکە شەهید بوون و نزیکەی (130) کەسی دیکەش برینداربوون.