بە گوژمەی لە 3 ملیار و 690 ملیۆن دینار پاركێكی مۆدێرن لەسەر شەقامی هەولێر- شەقڵاوە تەواو كرا
بە گوژمەی لە 3 ملیار و 690 ملیۆن دینار پاركێكی مۆدێرن لەسەر شەقامی هەولێر- شەقڵاوە تەواو كرا
- پاركەكە زیاتر لە 45 هەزار دار و 20 هەزار گوڵ و سیستەمێكی پێشكەوتووی ئاودێری تێدا بەكارهاتووە
ئەمڕۆ سێشەممە 14/5/2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی تەواوبوونی پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕكەری شەقامی 150مەتریی ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 690 ملیۆن دینار بەڕێوەچوو.
پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕكەری شەقامی 150 مەتریی ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەمەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و بایەخدان بە ژینگە و جوانتركردنی سیمای شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراوە و لەسەر تەرخانكردنی تایبەتی نووسینگەی ڕێزدار سەرۆكی حكوومەتەوە جێبەجێ كراوە.
ئەو پرۆژەیە لەسەر ڕێنمایی و راسپاردەی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراوە و لەلایەن نووسینگەی بەڕیزیانەوە تەمویل كراوە و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر لە ماوەیەكی كەمدا تەواو كراوە.
پرۆژەكە چەندین تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت وەكوو: چاندنی زیاتر لە 45 هەزار داری گەورە و بچووك كە 5 هەزار و 500 داریان گەورەن لەگەڵ نزیكەی 20 هەزار گوڵی جۆراوجۆر. هەروەها بە ڕووبەری 23 هەزار مەتریش چیمەنی هەمیشەسەوزی تێدا بەكارهاتووە، لەگەڵ دەیان تایبەتمەندیی دیكەی وەكوو لێدانی دوو بیری ئاو بۆ ئاودانی و دروستكردنی دوو عەمباری ئاو و دانانی ماتۆڕی ئاو و سیستەمی ئاودانی دار و فریز و بەشەكانی تری پاركەكە.
لەسەرەتای كابینەی نۆیەمەوە، ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام جەختی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان داوە و بۆ ئەمەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری جێبەجێ كردووە.