دووەم ڕۆژی دیدار و کۆبوونەوەی پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکانی شارەوانی و قائیمقامانی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی
دووەم ڕۆژی دیدار و کۆبوونەوەی پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکانی شارەوانی و قائیمقامانی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024.5.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی (44)ەمین كۆنگره‌ی نێودەوڵەتی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی، له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، بە یاوەری ڕێوان حسێن، لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی فەڕەنسا، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و قائیمقامانی ئەو وڵاتانە ئەنجامدا.
لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، جەحت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بە هێزکردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی فڕانکۆفۆنی کرایەوە و گفتوگۆ لە بارەی پرسه‌كانی گه‌شتوگوزار و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و پێشكه‌وتنی شاره‌كان کرا.
جێگەی باسە، (44)ەمین كۆنگره‌ی نێودەوڵەتی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی، لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، بەبەشداری (500) پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقام له (50) وڵاتی جیاوازی جیهان لەژێر ناونیشانی (هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان، نێوه‌ندێك بۆ داهێنان) ڕێکخراوە.