هه‌ولێر….. یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێكه‌وتن
هه‌ولێر…..
یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێكه‌وتن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه27/5/2024، به ئاماده‌بوونی پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباریی ئایینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و چیا هەرکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن.
لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی حاجییان پارێزگاری هه‌ولێر داوای پابەندبوون و دوعای خێری لە حاجییان کرد و هیواشی خواست به سه‌لامه‌تی بچن و بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 27ــی مانگ یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەڕێ كه‌وتن، بڕیاڕیشه رۆژی 29ـی مانگیش حاجیانی کوردستان لەڕێگەی وشکانی بۆ سعوودیە بەڕێ بکەون، ئامادەکاریی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ حاجیان کراوە.