هەولێر … دیدارێک لە ژووری بازرگانیی و پیشەسازی هەولێر بۆ خستنەڕووی ژمارەیەک پڕۆژە بەڕێوەچوو
هەولێر …
دیدارێک لە ژووری بازرگانیی و پیشەسازی هەولێر بۆ خستنەڕووی ژمارەیەک پڕۆژە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 27/5/2024، بە ئامادە بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی بزنسمانان و وەبەرهێنەران، دیدارێک بۆ خستنەڕووی ژمارەیەک پڕۆژە بەڕێوەچوو.
بە مەبەستی هاریکاری یەکتر بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان سوودگەیاندن بە وەبەرهێنەران و بزنسمانان و بازرگانان و پێکەوە بەستنەوەی دەزگاکانی حکوومەت و بزنسمانان و وەبەرهێنەران و زانکۆکان و پێشخستنی تەکنەلۆژیا و داهێنەریی لە کوردستان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان کە داهێنەر و سەرۆکی بۆردەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانییە، دیدارێکیان بۆ خستنەڕووی ژمارەیەک پڕۆژەی جۆراو جۆر لەبوارەکانی کشتوکاڵی، تەندرووستی و پیشەسازی و دروستکردنی ئامێر بۆ کۆگاکان بەڕێوەچوو.
لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆی تێر وتەسەل لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکرا.