لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە گوژمەى (5 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى هەردوو ڕێگاى ستراتیژیى "گوندی مامە جەلکە و شەقڵاوە - هیران"

لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە گوژمەى (5 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى هەردوو ڕێگاى ستراتیژیى

لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە گوژمەى (5 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى هەردوو ڕێگاى ستراتیژیى "گوندی مامە جەلکە و شەقڵاوە - هیران"

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.5.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى قائیمقامانى (پیرمام، شەقڵاوە، هەریر)، سەردانی بارەگای لقی24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق و بەرپرسانى ناوچەکان پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، هەردولا لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، جەختیان لە سەر پێویستی و هەماهەنگی نێوان دام و دەزگاکانی حکومەت و حزب کردەوە.

پاشان، گفتوگۆ لە بارەى پەرەپێدان و باشترکردنی ڕێگاکان و هاتووچۆى هاوڵاتییان و ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەى شەقامە سەرەکییەکان و ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە کرا، لەو بارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر وەک مژدەیەک بۆ خەڵکى ناوچەکە، ڕایگەیاند: "لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە پێناو باشتركردنی دۆخی ڕێگاوبانەکان و ئاسانكاری بۆ شۆفێران و نەهێشتنی جەنجاڵی شەقامە گشتییەکان و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، لەو ڕۆژانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى پاراستن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانى هەولێر بە گوژمەى (5 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە پڕۆژەى چاککردنەوە و قیرتاوکردنی هەردوو ڕێگاى سەرەکى "گوندی مامە جەلکە و شەقڵاوە - هیران"، کە ڕێگایەکى ستراتیژى و گرنگى ناوچەکەن".