لە هەولێر ... ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی منداڵان سازکرا

لە هەولێر ... ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی منداڵان سازکرا

لە هەولێر ...
ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی منداڵان سازکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.6.1، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، بەرێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان بە هەماهەنگی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر ERBIL ZOO و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ئاهەنگێکیان بۆ منداڵان سازکرد.

لە ئاهەنگەکەدا، جگە لەنمایشکردنی ئۆپەرێت، چەندین گۆرانی و پارچە موزیکی منداڵانە پێشکەشکران.