لە شەقامی ئیسکان.. یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو

لە شەقامی ئیسکان.. یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو

لە شەقامی ئیسکان..
یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو

ئەمشەو شەممە 2024.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەی بایز زراری، نوێنەری مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروبای ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەی پۆلیسی فریاکەوتن، لەگەڵ هەزارانی تر لە لاوان و گەنجان، لە شەقامی ئیسکان، ئامادەی بیننی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بوو.

کە ئەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییە وەرزشیە لەلایەن کەناڵی ئاڤا سپۆرت لە کەشێکی دۆستانەدا لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزاران لاو و گەنج لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بە ئیدارە سەربەخۆکان کە میوانی هەولێر و ئاڤا سپۆرت بوون و زۆرینەیان یەکەمجارەیان بوو پایتەختی هەرێمی کوردستان ببینن ڕێکخرابوو و هەمووانیش لە سێ شاشەی گەورەوە سەیری یارییەکەیان دەکرد و ڕاستەوخۆش لە ستەیجی ئیسکانەوە شرۆڤەی یارییەکە دەکرا.