لە ژێر قەڵای هەولێر.. پارێزگار و هاوڵاتییان ئامادەی بینینی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون
لە ژێر قەڵای هەولێر..
پارێزگار و هاوڵاتییان ئامادەی بینینی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون
ئەمشەو شەممە 2024.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەی بایز زراری، نوێنەری مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروبای ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەی پۆلیسی فریاکەوتن، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لە باغی شار و لە ژێر قەڵای هەولێر، ئامادەی بیننی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بوو، کە لەلایەن کەناڵی K24 لە ڕێگەی دانانی شاشەیەکی گەورەوە ڕێکخرابوو.