لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر ... کتێبى شیعری "خۆرى ژینم" ناسێنرا
لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر ...
کتێبى شیعری "خۆرى ژینم" ناسێنرا
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.6.2، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى تر لە نووسەران و ڕۆشنبیران و مامۆستایانى زانکۆ، سەنتەرى ڕۆشنبیرى خەون، لە هۆڵى بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد، لە ڕێورەسمێکدا جگە لە ناساندن و بڵاوکردنەوەى نوێترین کتێبى چاپکراوى نووسەر و شاعیر د.ئاریانا ئیبراهیم، بە ناونیشانى "خۆرى ژینم" خەڵاتى ڕێزلێنانیش پێشکەش بە نووسەر کرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە نووسەر، هیواى سەرکەوتن و بەردوامى بۆ خواست و دەست خۆشیشى لە سەرپەرشتیاران و ڕیکخەرانى ڕێورەسمەکە کرد.