لە هەولێر ... پیشانگایەکی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیک کرایەوە
لە هەولێر ...
پیشانگایەکی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیک کرایەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.6.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی جیهان و قائیمقامی شەقڵاوە و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و هونەرمەندانی کوردستان و وڵاتان و هونەردۆستان، سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى جیهان بە هەماهەنگى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى هەولێر، پیشانگایەکی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیکی بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندانى شێوەکاری عێراقی و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کردەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بە سەرکردنەوەى بەشەکانی، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى پیشانگاکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ هونەرمەندانی بەشداربوو خواست.