هەولێر... ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی قوتابخانەی کامبریچ بەڕێوەچوو

هەولێر... ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی قوتابخانەی کامبریچ بەڕێوەچوو

هەولێر...
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی قوتابخانەی کامبریچ بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024.6.3، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.محمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری بارەگای بارزانی و کونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و کەس و کار و خانەوادەی قوتابیان، ڕێورەسمى دەرچوونی قوتابیانی قوتابخانەی ناحکومى کامبریجی نێودەولەتی بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایانی کامبریچ کرد و هیوای ئایندەیەکی گەشی بۆ خواستن.