پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی کرد
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.6.4، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، پێشوازی لە سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی 23ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرا و تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاووڵاتییانى سنوورى قەزایی مەخموور و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە دەڤەرەکە.
هەروەها لەپێناو خزمهتكردنى زیاترى هاووڵاتییانی ناوچەکە جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرایەوە.