هەولێر …. کردنەوەی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین
هەولێر ….
کردنەوەی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین
ئەمشەو سێشەممە 4-6-2024 بە ئامادەبوونی دکتۆر ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵاو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و سەرۆکی زانکۆ تایبەتەکان و ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەددین و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆو چین و توێژەکانی لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، لە رێورەسمێکی شایستەدا، سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین کرایەوە …
لەو مەراسیمەدا ئاماژە بە دەستکەوتەکانی زانکۆی سەلاحەددین درا لە رووی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان توێژینەوەی زانستی و شیاندنی مامۆستایان و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان لەگەڵ زانکۆکانی جیهان …
هەر لەو میانەدا ژمارەیەک مامۆستاو کەسایەتی ئەکادیمی رێزیان لێگیرا …
لەو مەراسمەدا چەندین تابلۆی هونەری رەسەنی کوردی پێشکەشکرا.
شایەنی باسە ئەم سەنتەرە بە مەزنترین سەنتەری ئەکادیمی هەژمار دەکرێ و ئامانجی باڵای پەرەپێدانە بە بوارە ئەکادیمی و زانستییەکانی مامۆستاو قوتابیان و کردنەوەی خولی بەهێزکردن و ئاڵوگۆری هزری نێوان ئەکادیمیستەکان …