لەخولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی نێوان یانەی هەولێر و یانەی تەڵەبە بەڕێوەچوو.
هەینی 2024.6.14، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16 و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان و هاندەرانی هەردوو یانە، لە نێو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری، لەخولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی نێوان یانەی هەولێر و یانەی تەڵەبە بەڕێوەچوو.
لەیاریەکی بەهێزدا لەنێوان هەردوو یانە، یاریەکە بەیەکسان بوون بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایهات.