هەولێر... بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز پرۆسەی قوربانیکردن دەستیپێکرد
هەولێر... بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز پرۆسەی قوربانیکردن دەستیپێکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-6-2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئەکرەم ئەحمەد یاریدەدەری پارێزگار و ئارمان تۆپچوو کونسوڵی گشتیی تورکیا لەهەرێمی کوردستان و هاوڕێ ئیحسان بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و هەڵمەت هەمزەسلێمان بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر، پرۆسەی قوربانیکردن بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز دەستیپێکرد،کە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پرۆسەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری تورکیا و بەشێک لە کەسایەتییە خێرخوازەکان، بەهاوکاری پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت و گۆشتی خێرخوازیش لە کەمپی ئاوارەکان و بەشێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێر دابەش دەکرێت.