پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سەردانی ماڵی بەساڵاچووانی هەولێری کرد
پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سەردانی ماڵی بەساڵاچووانی هەولێری کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-6-2024 لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و دکتۆر یوسف چاوشین قازی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و شێخ زەیتۆ بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر و عەمید خەسرەو بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و ناز جەلال بەرێوەبەری Ejcc، سەردانی ماڵی بەساڵاچووانی هەولێری کرد و لە لایەن سەنگەر جەمال بەڕێوەبەری ماڵەکە و تەواوی ئەو بەساڵاچووانەوە پێشوازیکرا.
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە دۆخی بەساڵاچووانی پرسی و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا.
لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،
ماڵی بەساڵاچووان ژمارەیان تا ئێستە نەگەیشتووەتە 100 کەس.
گوتیشی: ئێرە ئەو شوێنەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە بنەمای ڕێزگرتن لە هاووڵاتیی خۆی و تێگەیشتنی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانیی خزمەت بەو توێژە دەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند، ، پێویستە کۆمەڵگە ڕێز لە پیر وبەساڵاچووان بگرێت و بەردەوام هاوکاری و یارمەتیدەریان بێت.
پاشان دیاری و هاوکاری پارێزگاری هەولێر بەسەر بەساڵاچوواندا دابەشکرا.