پارێزگاری هەولێر سەنتەری هەماهەنگی فریا کەوتن 122بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر
سەنتەری هەماهەنگی فریا کەوتن 122بەسەرکردەوە
ئەمشەو یەکشەممە 2024.6.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی سەنتەری هەماهەنگی فریا کەوتن 122 کرد کە تایبەتە بە فریاگوزاری خێرای تیمە تەندورستیەکان و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ، دواتر ئەگەر پێویست بکات حاڵەتە دەگەێندرێتە نەخۆشخانە ..
پارێزگاری هەولێر وێرای جەژنە پیرۆزە کردن لە کارمەندان، دەستخۆشی لێکردن و ئەرک و ماندووبوونیانی بەبەرزی هەڵسەنگاند .