پارێزگاری هەولێر: بارودۆخی گەرانەوەی ئاوارەکان لەبارنییە و لەگەڵ گەڕاندنەوەی زۆرە ملێیدا نین

پارێزگاری هەولێر: بارودۆخی گەرانەوەی ئاوارەکان لەبارنییە و لەگەڵ گەڕاندنەوەی زۆرە ملێیدا نین

پارێزگاری هەولێر: بارودۆخی گەرانەوەی ئاوارەکان لەبارنییە و لەگەڵ گەڕاندنەوەی زۆرە ملێیدا نین

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-7-2024 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی هەماهەنگی رێکخراوە ئاژانسەکان بەڕێوەچوو….
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ناز جەلال بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و ستاڤ ئاسۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازی بارزانی و هەریەک لە رێکخراوەکانی UNHCR , UNAMi, IOM, UNICEF, IR, TDH , Mercy Corps, World Vision, heevie , Intersos, advent relief ، HISCF, OCHA و چەند رێکخراوی تر ئامادەیی بوون ، تاوتوێکردنی رەوشی کەمپی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئەو خزمەتگوزاریانە کرا، کە پێویستە پێشکەش بە ئاوارەکان بکرێن. پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، کە هەوڵدان هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی بەهۆی شەری داعش لە پارێزگاکانی عێراقەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی، بەڵام پێداویستی و بارودۆخی گەڕانەوەیان لەبار نییە و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکان نییە، چونکە ئەم پرسە بە پرسێکی مرۆیی دەزانێ و پاڵپشتی تەواوی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکات بۆ زێدی باب و باپیرانیان .