هێمن سەید موڕاد بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر: بەرنامەو سیاسەتی ئێمە گرنگی دانی زیاترە بەبەرهەمە خۆماڵییەکان

لە پێناو ساغكردنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیە ناوخۆییەکان و گرنگی دانی زیاتر بە بەرهەمە خۆماڵیەکان، هۆبەی چاودێری گومرکی کشتوکاڵی عەلوەی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، لە پشتگیری کردنی برا جوتیار و بازرگانان بەردەوامن و نەخشەو پلانی تۆکمەیان داڕشتووە، بەمەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی. لەم رووەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-7-2024 زیاتر لە ٤٠٠ بارهەڵگر بەرهەمەکانی پەتاتە پیاز ،شووتی، گندۆرە ،خیار، و تەماتە رەوانەی دەرەوەی هەرێم کراوە …
کۆی ئەو پشتگیریانەی کە لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تا ئەمڕۆ دراوە، بریتیە لە ١٥٥٠٠ پشتگیری کە ئەمەش دەگاتە نزیکەی ٢٥٠٠٠٠ تۆن لە بەرهەمی سەوزە لە سنوری شاری هەولێر هەناردە کراوە…

لەو بارەوە هێمن سەید موڕاد بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر روونی کردەوە کەوا بەرنامەو سیاسەتی ئێمە گرنگی دانی زیاترە بەبەرهەمی خۆماڵی ، واتە بەرهەمە كشتوكاڵیە ناوخۆییەكان، تا بەهۆیەوە نرخی بەربومە ناوخۆیەكان بەرز ببێتەوە و كێبركێ بكات لەگەڵ بەرهەمە دەرەكییەكان و راگرتنی هاوکێشەی پێداویستییە ناوخۆییەکان .