پارێزگاری هه‌ولێر: مێژوویی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا قووڵ و بەهێز بووه و له‌ماوه‌ی داهاتووشدا قووڵتر‌و به‌هێزتر دەبێت
پارێزگاری هه‌ولێر:
مێژوویی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا قووڵ و بەهێز بووه و له‌ماوه‌ی داهاتووشدا قووڵتر‌و به‌هێزتر دەبێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له ئەندرۆ بیزلی كونسلی نوێ بریتانیا له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌و دیداره‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای پیرۆزبایی كردن له ده‌ستبه‌كاربوونی ئەندرۆ بیزلی وه‌ك كونسلی نوێ بریتانیا، دووپاتیكرده‌وه كه مێژوویی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا هه‌رده‌م قووڵ و بەهێز بووه و له‌ماوه‌ی داهاتووشدا به‌كارو به‌رنامه‌ی دوو لایه‌نه هه‌وڵ ده‌ده‌ین قووڵتر‌و به‌هێزتری بكه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئەندرۆ بیزلی كونسلی نوێ بریتانیا، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، له‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاكانی كاره هاوبه‌شه په‌یوه‌نداره‌كانی خستۆته پشت و ئاسانكار بووه له ڕایی كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته روو كه لە کونسوڵخانە ئاره‌زوومه‌ندن بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش، ئه‌جیندای داهاتووشیان کاركردن ده‌بێت بۆ ئەوەی بزانن لە چ بوارێک‌دا زیاتر دەتوانن هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەولێر بکەن و پەیوەندییە هاوبه‌شه‌کانیان فراوانتر بکەن.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی بیر‌و ڕاكان ته‌رخان كرا له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و ئالیه‌ت و بواره‌كانی كاركردن له سێكته‌ره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كان .