شاندێکی حکومەتی هەرێم، بەشداریان لە پرسەی برای پارێزگاری دھۆک کرد
شاندێکی حکومەتی هەرێم، بەشداریان لە پرسەی برای پارێزگاری دھۆک کرد
رۆژی هەینی 2024.7.19، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە، لە شاری دهۆک بەشداریان لە پرسەی خوالێخۆشبوو "ڕێدیر تەتەر نێروەیی" برای پارێزگاری دهۆک کرد.
جێگەی باسە، خوالێخۆشبوو "ڕێدیر تەتەر نێروەیی" برای پارێزگاری دهۆک دوای ئەوەی لەوڵاتی ئیتالیا نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسکی بۆ کرا، گیانی سپارد. شەوی چوارشەممەی ڕابردووش تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەولێری پایتەخت و لە گۆڕستانی شاخکێ لە دهۆک بە خاک سپێردرا.